Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴾
“Unto God belongs all that is in the heavens and all that is on earth. And whether you bring into the open what is in your minds or conceal it, God will call you to account for it; and then He will forgive whom He wills, and will chastise whom He wills: for God has the power to will anything.”
[ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیان دایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ ] هه‌ر شتێك له نه‌فسی خۆتاندایه ئه‌گه‌ر ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه ئه‌وا خوای گه‌وره موحاسه‌به‌تان ئه‌كات واته: ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌ك كه ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه ناحه‌ق بێ خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات و موحاسه‌به‌تان ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤـ له نه‌فسی خۆیدا قسه‌یه‌ك بكات تا نه‌یكات به كرده‌وه یان به وته نه‌یڵێ ئه‌وه خوای گه‌وره له‌م ئوممه‌ته بووراوه له‌وه‌ی كه له دڵی خۆیدا ئه‌یڵێت و سزای نادات [ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره خۆش ئه‌بێ له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت به فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به دادپه‌روه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٨٤) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، كه ئایه‌تی دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی نه‌سخ كرده‌وه.