Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴾
“AND LO! Thy Sustainer said unto the angels: "Behold, I am about to establish upon earth one who shall inherit it." They said: "Wilt Thou place on it such as will spread corruption thereon and shed blood -whereas it is we who extol Thy limitless glory, and praise Thee, and hallow Thy name?" [God] answered: "Verily, I know that which you do not know."”
{دروستكردنی ئادەم‌و بەسەرهاتی لەگەڵا ئیبلیسدا} [ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ] په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی فه‌رموو من ئه‌مه‌وێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كه‌سانێك دانێم كه ببن به جێنشینی یه‌كتری [ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ ] فریشته‌كان وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا تۆ كه‌سانێكی تیا دائه‌نێی كه ئاشووب بگێڕن له‌سه‌ر زه‌وی وه خوێن بڕێژن وه تاوان بكه‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پێشتر جنی هه‌بووه ئه‌م شتانه‌یان كردووه‌و مه‌لائیكه‌ت ئه‌وه‌یان بینیوه بۆیه وایان وت، وه پرسیاری حیكمه‌ته‌كه‌یان كردووه نه‌ك ره‌خنه بگرن [ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ] له كاتێكدا ئێمه تۆ به‌گه‌وره‌و به پاك ڕائه‌گرین له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك له هه‌موو شتێك كه شایه‌نی تۆ نه‌بێ، له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌یداته پاڵ تۆ له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره [ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٠) ] په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یزانم ئێوه نایزانن، كه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه من دروستیان ئه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و زانایان و خواپه‌رستان و پیاوچاكانیشیان تیادا ئه‌بێت.