Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ ﴾
“O CHILDREN of Israel! Remember those blessings of Mine with which I graced you, and fulfil your promise unto Me, [whereupon] I shall fulfil My promise unto you; and of Me, of Me stand in awe!”
{ئامۆژگاری كردنی بەنی ئیسرائیل} [ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئیسرائیل واته: به‌نده‌ی خوا كه یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم بوو (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌نه‌وه كه ڕژاندم به‌سه‌رتاندا، كه پێغه‌مبه‌رو كتابم بۆ ناردن و له فیرعه‌ون ڕزگارم كردن، وه جۆره‌ها نیعمه‌تی تر [ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي ] وه وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ی كه به‌منتان داوه كه شوێن محمد صلی الله علیه وسلم بكه‌ون كاتێك كه دێت [ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ ] منیش ئه‌و ئه‌جرو پاداشتانه‌ی كه وه‌عدم پێ داون بۆتان جێبه‌جێ ئه‌كه‌م و لێتان رازی ده‌بم و ده‌تانخه‌مه به‌هه‌شته‌وه [ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٤٠) ] وه به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن.