Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴾
“VERILY, those who have attained to faith [in this divine writ], as well as those who follow the Jewish faith, and the Christians, and the Sabians -all who believe in God and the Last Day and do righteous deeds-shall have their reward with their Sustainer; and no fear need they have, and neither shall they grieve.”
[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه ئه‌وانه‌ی كه یه‌هودی بوونه، كه نسبه‌ته بۆ (یهودا) كه گه‌وره‌ترین كوڕی یه‌عقوب بووه، یان بۆیه پێیان وتراوه یه‌هود چونكه له كاتی ته‌ورات خوێندندا خۆیان جوڵاندۆته‌وه، یان وتراوه: (هَادُوا) واته: ئه‌وانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه (هُدنا) ته‌وبه‌یان كردووه له په‌رستنی گوێره‌كه‌كه [ وَالنَّصَارَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه نه‌صارا بوونه كه نسبه‌ته بۆ دێی ناصیره له فه‌له‌ستین كه عیسی صلی الله علیه وسلم له‌وێ بوو، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی عیسایان سه‌رخستووه بۆیه پێیان وتراوه: نه‌صارا [ وَالصَّابِئِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه مه‌لائیكه‌ت په‌رست یان ئه‌ستێره په‌رست بوونه، یان هیچ دینێكی دیاریكراویان نه‌بووه شوێنی بكه‌ون [ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا ] هه‌ر كه‌سێك له‌مانه ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی وه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن [ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌وه لای خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦٢) ] وه ترسیان له‌سه‌ر نیه له ڕۆژی قیامه‌ت وه خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ دونیایان چونكه خوای گه‌وره باشتریان ده‌داتێ، ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بووه به‌ڵام له دوای ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آلِ عِمْرَانَ : ٨٥) واته: هه‌ر كه‌سێك جگه له ئیسلام دینێكی تر هه‌ڵبژێرێ وه داوا بكات ئه‌وه خوای گه‌وره لێی قه‌بوڵ ناكات وه له قیامه‌تدا له زه‌ره‌رمه‌ندانه.