Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا فَارِضٌۭ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌۢ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَٱفْعَلُوا۟ مَا تُؤْمَرُونَ ﴾
“Said they: "Pray on our behalf unto thy Sustainer that He make clear to us what she is to be like." [Moses] replied: "Behold, He says it is to be a cow neither old nor immature, but of art age in-between. Do, then, what you have been bidden!"”
[ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا هِيَ ] وتیان: ئه‌ی موسی داوا له په‌روه‌ردگارت بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه چۆن مانگایه‌ك بێ [ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا فَارِضٌ وَلاَ بِكْرٌ ] ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا هه‌ر مانگایه‌كیان بگرتایه‌و سه‌ریان بڕیبایه ئه‌بوو، به‌ڵام خۆیان له‌سه‌ر خۆیان قورس و گرانیان كرد خوای گه‌وره مه‌رجی بۆیان دانا كه ئه‌فه‌رمووێ: مانگایه‌ك بێت كه زۆر پیر نه‌بێت وه زۆر بچو‌وكیش نه‌بێت كه نه‌زابێت و سكی نه‌كرد بێت [ عَوَانٌ بَيْنَ ذَلِكَ ] به‌ڵكو مام ناوه‌ند بێ واته سكێ دوانی كردبێت [ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ (٦٨) ] ده‌ی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌مرتان پێ ئه‌كات ئه‌مری خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌ن، دیسان جێبه‌جێیان نه‌كردو له‌سه‌ر خۆیان قورستریان كرد.