Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَهِىَ كَٱلْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةًۭ ۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ ٱلْمَآءُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴾
“And yet, after all this, your hearts hardened and became like rocks, or even harder: for, behold, there are rocks from which streams gush forth; and, behold, there are some from which, when they are cleft, water issues; and, behold, there are some that fall down for awe of God And God is not unmindful of what you do!”
[ ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌م هه‌موو موعجیزانه دیسانه‌وه ئێوه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره دڵتان ڕه‌ق بوو [ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً ] دڵتان وه‌كو به‌رد ڕه‌ق بووه یاخود دڵتان له به‌رد ڕه‌قتر بووه [ وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الْأَنْهَارُ ] وه له‌ناو به‌رده‌كانیشدا هه‌یه ئه‌ته‌قێ و كانی ئاوی لێ ده‌رئه‌چێت [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاءُ ] وه هه‌یشه له‌ت ئه‌بێت و ئاوی لێ ده‌رئه‌چێت [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ] وه هه‌یه له‌سه‌ر شاخه‌كان به‌ر ئه‌بێته خواره‌وه له ترسی خوای گه‌وره، مجاهد ئه‌فه‌رمووێت: هه‌ر به‌ردێك له‌سه‌ر شاخ به‌ربۆوه ئه‌وه له ترسی خوای گه‌وره‌یه، هه‌ر به‌ردێ شه‌قی برد‌و ئاوی لێ ده‌رچوو له ترسی خوای گه‌وره‌یه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٧٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره بێ‌ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.