Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ رَءَا نَارًۭا فَقَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدًۭى ﴾
“Lo! he saw a fire [in the desert]; and so he said to his family: "Wait here! Behold, I perceive a fire [far away]: perhaps I can bring you a brand there from, or find at the fire some guidance."”
[ إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا ] كاتێك كه له شه‌وێكی تاریكى زستاندا له مه‌دیه‌نه‌وه بۆ میصر ده‌گه‌ڕایه‌وه له دووره‌وه ئاگرێكی بینی به خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه‌و جێگیر بن [ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] من ئاگرێكم بینی له دووره‌وه [ لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ ] به‌ڵكو پشكۆیه‌ك له‌و ئاگره‌تان بۆ بێنم بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه [ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى (١٠) ] یان له‌سه‌ر ئاگره‌كه كه‌سانێك ببینم كه ڕێنماییمان بكه‌ن و ڕێگاكه‌مان نیشان بده‌ن (چونكه رێگه‌یان هه‌ڵه كردبوو).