Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ عَهِدْنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِىَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُۥ عَزْمًۭا ﴾
“AND, INDEED, long ago did We impose Our commandment on Adam; but he forgot it, and We found no firmness of purpose in him.”
{ئامۆژگاری خوای گەورە بۆ ئادەم} [ وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آدَمَ مِنْ قَبْلُ فَنَسِيَ ] وه به دڵنیایى ئامۆژگاری و وه‌سیه‌تمان بۆ ئاده‌م كردبوو له پێشتردا كه له‌و داره نه‌خوات، به‌ڵام ئه‌و له‌بیری كرد‌و شه‌یتان خه‌ڵه‌تاندی (بۆیه به مرۆڤـ وتراوه انسان چونكه له بیرى كرد) [ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا (١١٥) ] وه نه‌مان بینی كه عه‌زیمه‌تی هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و شته [ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] وه ئێمه به فریشته‌كانمان وت: كڕنوشی ڕێز‌و ئیحتیرام بۆ ئاده‌م به‌رن.