Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصْطَبِرْ عَلَيْهَا ۖ لَا نَسْـَٔلُكَ رِزْقًۭا ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكَ ۗ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلتَّقْوَىٰ ﴾
“And bid thy people to pray, and persevere therein. [But remember:] We do not ask thee to provide sustenance [for Us]: it is We who provide sustenance for thee. And the future belongs to the God-conscious.”
[ وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ ] وه تۆ فه‌رمان به كه‌سوكارت یان به ئوممه‌ته‌كه‌ت بكه به نوێژ كردن [ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ] وه ئارام بگره له‌سه‌ر نوێژ كردنه‌كه‌ت [ لَا نَسْأَلُكَ رِزْقًا نَحْنُ نَرْزُقُكَ ] ئێمه داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناكه‌ین به‌ڵكو ئێمه ڕزق و ڕۆزی تۆ ئه‌ده‌ین، (خواى گه‌وره له فه‌رمووده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رمێت: ئه‌ى ئاده‌میزاد خۆت بۆ په‌رستنى من یه‌كلا بكه‌وه دڵت پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌كه‌م و هه‌ژاریت ناهێڵم، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت دڵت پڕ سه‌رقاڵى دونیا ده‌كه‌م و هه‌ژاریت بۆ پڕ ناكه‌مه‌وه) [ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى (١٣٢) ] وه سه‌ره‌نجامیش كه به‌هه‌شته ته‌نها بۆ ئه‌هلی ته‌قوایه.