Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ﴾
“God-there is no deity save Him; His [alone] are the attributes of perfection!”
[ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ تاك و ته‌نهایه‌و بێ شه‌ریكه [ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى (٨) ] هه‌رچی ناوه جوانه‌كان هه‌یه هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره ناوه جوانه‌كانی هه‌یه، (ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت كه‌سى تر نایزانێت، چونكه هه‌ندێك ناوى هه‌یه به هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌وتووه‌و له هیچ كتابێكدا داینه‌به‌زاندووه، به‌ڵكو لاى خۆى هێشتوویه‌تیه‌وه، وه هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ ناو له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له خۆیدا جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه).