Al-Anbiyaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۚ بَلْ عِبَادٌۭ مُّكْرَمُونَ ﴾
“And [yet,] some say, “The Most Gracious has taken unto Himself a son”! Limitless is He in His glory! Nay, [those whom they regard as God’s “offspring” are but His] honoured servants:”
[ وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا ] وتیان: خوای گەورەو رەحمان منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوە [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونەززەهی بۆ خوای گەورە, وە خوای گەورە بێ پێویستە لە منداڵ [ بَلْ عِبَادٌ مُكْرَمُونَ (٢٦) ] بەڵكو فریشتەكان كە ئێوە دەڵێن كچى خوان ئەوانە بەندەی بەڕێزو ڕێزلێنراوی خوای گەورەن .