Al-Anbiyaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَعَلْنَا ٱلسَّمَآءَ سَقْفًۭا مَّحْفُوظًۭا ۖ وَهُمْ عَنْ ءَايَٰتِهَا مُعْرِضُونَ ﴾
“and [that] We have set up the sky as a canopy well-secured? And yet, they stubbornly turn away from [all] the signs of this [creation],”
[ وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا ] وە ئاسمانیشمان داناوە بە سەقفێكی پارێزراو كە ناكەوێتە سەر زەوی، یاخود پارێزراوە بە ئەستێرەكان لە بەرز بوونەوەى شەیتان [ وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ (٣٢) ] لە كاتێكدا ئەمان پشت لە ئایەتەكانی خواى گەورە ئەكەن، ئەو ئایەتانەی خوای گەورە كە لە ئاسماندا هەیە لە خۆرو مانگ و ئەستێرەكان و تێیان ناڕوانن و تێیان نافكرن.