Al-Anbiyaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلْفُرْقَانَ وَضِيَآءًۭ وَذِكْرًۭا لِّلْمُتَّقِينَ ﴾
“AND, INDEED, We vouchsafed unto Moses and Aaron [Our revelation as] the standard by which to discern the true from the false, and as a [guiding] light and a reminder for the God-conscious”
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى وَهَارُونَ الْفُرْقَانَ وَضِيَاءً وَذِكْرًا لِلْمُتَّقِينَ (٤٨) ] وە بە دڵنیایی ئێمە فورقانمان بە موسا و هارون بەخشیووە كە تەورات بوو لەبەر ئەوەی جیاكاری نێوان حەق و باتڵ و حەڵال و حەڕامی تیابووە، وە ڕووناكی و هیدایەت بووە بۆ ئەو كەسانەی كە لە كاتی خۆیدا شوێنی كەوتوونە، وە زیكرو یادخستنەوەیەكیش بووەو پەندو ئامۆژگاری تیادا بووە بۆ ئەو كەسانەی كە تەقوای خوای گەورەیان كردووە .