Al-Anbiyaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَنُوحًا إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ ﴾
“AND [remember] Noah - [how,] when He called out [unto Us], long before [the time of Abraham and Lot], We responded to him and saved him and his household from that awesome calamity;”
خواى گەورە نوح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم رزگار دەكات [ وَنُوحًا إِذْ نَادَى مِنْ قَبْلُ ] وە نوحیش صلى الله علیه وسلم پێش ئەم پێغەمبەرانە لە خوای گەورە پاڕایەوە كە قەومەكەی لەناوبدات دواى ئەوەى كە بێئومێد بوو لێیان [ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ ] وە ئێمەش وەڵاممان دایەوە [ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ (٧٦) ] وە خۆی و كەسوكارەكەی، واتە: ئەو باوەڕدارانەی كە شوێنی كەوتن لەناو كەشتیەكەیدا ڕزگارمان كردن لەو سزا قورسە كە سزای كافرانمان پێدا كە تۆفان و زریان و لافاوەكە بوو .