slot qris slot gacor terbaru slot gacor terbaik slot dana link slot gacor slot deposit qris slot pulsa slot gacor situs slot gacor slot deposit qris slot qris bokep indo
| uswah-academy
WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 79 من سورة سُورَةُ الأَنبِيَاءِ

Al-Anbiyaa • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ فَفَهَّمْنَٰهَا سُلَيْمَٰنَ ۚ وَكُلًّا ءَاتَيْنَا حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَٱلطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ ﴾

“for, [though] We made Solomon understand the case [more profoundly] yet We vouchsafed unto both of them sound judgment and knowledge [of right and wrong]. And We caused the mountains to join David in extolling Our limitless glory, and likewise the birds: for We are able to do [all things].”

📝 التفسير:

[ فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ ] بەڵام ئێمە ئەم حوكم و بڕیارەمان لە سولەیمان صلى الله علیه وسلم تێگەیاند، داود صلى الله علیه وسلم وتی: با مەڕەكان هەمووی بۆ خاوەن كشتوكاڵەكە بێ لەبەر ئەوەی زەرعاتەكەیانى خواردووە، بەڵام سولەیمان صلى الله علیه وسلم فەرمووی: نەخێر با مەڕەكان لای خاوەن زەرعاتەكە بێ ئەوانیش زەرعاتەكەیان بۆ چاك ئەكەن تا ئەو كاتەی زەرعاتەكە پێ ئەگاتەوە ئەمان لە بەرووبوومی مەڕەكان بخۆن دوایی زەرعاتەكەیان پێ گەیاند مەڕەكانیان بدەنەوەو زەرعاتەكەیش بۆ خاوەنەكەى دەگەڕێتەوە بە چاككراوى، خوای گەورەش ئەفەرمووێ: بەم شێوازە ئێمە سولەیمانمان صلى الله علیه وسلم فێر كردو تێگەیاند (جارێكى تر دوو ژن دوو كوڕیان پێ بوو گورگ یەكێكیانى برد هاتنە لاى داود صلى الله علیه وسلم منداڵەكەى دا بە ژنە گەورەكە، سولەیمان صلى الله علیه وسلم فەرمووى چەقۆیەكم بۆ بێنن لە نێوانتاندا ئەم منداڵە دەكەمە دوو بەشەوە یەكى بەشێكى بەرن، ژنە بچوكەكە وتى بیدە بەو منداڵى ئەوە، بەمەدا بۆى دەركەوت منداڵى ژنە بچوكەكەیەو داى بەو) [ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا ] وە هەر یەكێك لەوانەش پێغەمبەرایەتی و زانست و زانیاریمان پێ بەخشین [ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ ] وە كـاتێـك داود صلى الله علیه وسلم زەبـورى بـخوێندایەو تـەسبیحات و زیكـری خـوای گـەورەی بـكـردایە ئـەوەنـدە دەنـگـى خۆش بوو شـاخـەكـان و باڵندەكانیش لەگەڵیدا زیكری خوای گەورەیان ئەكرد [ وَكُنَّا فَاعِلِينَ (٧٩) ] وە ئەوەی كە بمانەوێ ئێمە ئەنجامی ئەدەین .