Al-Anbiyaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱقْتَرَبَ ٱلْوَعْدُ ٱلْحَقُّ فَإِذَا هِىَ شَٰخِصَةٌ أَبْصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَٰوَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِى غَفْلَةٍۢ مِّنْ هَٰذَا بَلْ كُنَّا ظَٰلِمِينَ ﴾
“the while the true promise [of resurrection] draws close [to its fulfillment]. But then, lo! the eyes of those who [in their lifetime] were bent on denying the truth will stare in horror, [and they will exclaim:] “Oh, woe unto us! We were indeed heedless of this [promise of resurrection]! - nay, we were [bent on] doing evil!””
چەند دیمەنێكى ترسناكى رۆژى قیامەت [ وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ ] بەڵێنی حەقی خوای گەورە نزیك بۆتەوە كاتێك كە (یەئجوج و مەئجوج) دەرئەكەوێ ئەوە نیشانەی قیامەتە، واتە: قیامەت نزیكە [ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئا لەو كاتەدا لە ڕۆژی قیامەتدا چاوی كافران ئەبڵەق بووە كاتێك كە سەختی ئەو دیمەنانە ئەبینن [ يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا ] ئەڵێن: هاوار بۆ خۆمان بەڕاستی ئێمە لە دونیادا بێئاگا بووین لەم ڕۆژە كە ڕۆژی قیامەتە [ بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ (٩٧) ] بەڵكو ئێمە ستەمكار بووین ستەممان لە خۆمان كرد كە خۆمان بێئاگا كرد لەم ڕۆژە .