Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍۢ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ ﴾
“And there is, too, among men many a one who worships God on the border-line [of faith]: thus, if good befalls him, he is satisfied with Him; but if a trial assails him, he turns away utterly, losing [thereby both] this world and the life to come: [and] this, indeed, is a loss beyond compare!”
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ ] ده‌شتنشینه‌كان ئه‌هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه موسڵمان ده‌بوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه شوێنى خۆیان، ئه‌گه‌ر باران و به‌روبوم و منداڵیان زۆر بوایه ده‌یانوت دینه‌كه‌مان دینێكى چاكه‌و به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌رى، وه ئه‌گه‌ر وشكه‌ساڵى و بێ به‌رهه‌م و بێ منداڵ بوونایه ده‌یانوت دینه‌كه‌مان خێرى تیادا نیه‌و پاشگه‌ز ده‌بوونه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر گومان و دامه‌زراو نین [ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ] ئه‌گه‌ر خێرێكی دونیایی له خۆشگوزه‌رانی و له‌شساغی تووش بێت ئه‌وه جێگیر ئه‌بێ و دڵنیا ئه‌بێت له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی و به‌رده‌وام ئه‌بێت [ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انْقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی یان نه‌بوونی بێت ئه‌وه ههڵئهگهڕێتهوهو ده‌ستبه‌رداری دینه‌كه‌ی ئه‌بێت و پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و كوفر ئه‌چێت [ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ] كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه دونیا‌و قیامه‌ت له‌ده‌ست ئه‌دات و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت [ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (١١) ] كه ئه‌مه‌ش به دڵنیایى زهرهرمهندێتی ڕوون و ئاشكرایه.