Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلْمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ ﴾
“Verily, as for those who have attained to faith [in this divine writ], and those who follow the Jewish faith, and the Sabians, and the Christians, and the Magians, [on the one hand,] and those who are bent on ascribing divinity to aught but God, [on the other,] verily, God will decide between them on Resurrection Day: for, behold, God is witness unto everything.”
[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئِينَ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوونه‌و وه ئه‌وانه‌ی كه یه‌هودی بوونه كه خۆیان داوه‌ته پاڵ دینی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه ئه‌وانه‌ی كه (صابیئه) بوونه كه كۆمه‌ڵێك بوونه له‌سه‌ر دینی یه‌هودو نه‌صارا بوونه دواتر ده‌ستیان كردووه به مه‌لائیكه‌ت په‌رستن، یان ئه‌ستێره په‌رست بوونه، یان هیچ دینێكى دیاریكراویان نه‌بووه شوێنى بكه‌ون، وه ئێستاش هه‌ر ماون [ وَالنَّصَارَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه گاور بوونه خۆیان داوه‌ته پاڵ دینی عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ وَالْمَجُوسَ ] ئه‌وانه‌ی كه ئاگرپه‌رست بوونه [ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ] وه ئه‌وانه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه‌و بت په‌رست بوونه [ إِنَّ اللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له نێوانیاندا ئه‌دات، ئیمانداران ده‌خاته به‌هه‌شته‌وه و كافرانیش بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ، له‌وێ حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌بێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (١٧) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره شایه‌ت و ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا له كرده‌وه‌ی مرۆڤ.