Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسْجُدُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلْجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٌۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ ٱلْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ۩ ﴾
“ART THOU NOT aware that before God prostrate themselves all [things and beings] that are in the heavens and all that are on earth the sun, and the moon, and the stars, and the mountains, and the trees, and the beasts? And many human beings [submit to God consciously], whereas many [others, having defied Him,] will inevitably have to suffer [in the life to come]; and he whom God shall scorn [on Resurrection Day] will have none who could bestow honour on him: for, verily, God does what He wills.”
{هەرچی لە ئاسمانەكان‌و زەوی هەیە هەموویان سوجدە بۆ خوای گەورە دەبەن} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه هه‌ر هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن، (له ئاسمانه‌كان فریشته‌كان وه له زه‌ویشدا باوه‌ڕدارانی مرۆڤ و جن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و سه‌رجه‌م گیانله‌به‌رو بێگیانه‌كان) [ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ] وه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و شاخ و دار‌و ئاژه‌ڵه‌كان وه زۆرێك له خه‌ڵكی باوه‌ڕدار ئه‌مانه هه‌موویان عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن [ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ ] وه زۆرێكیش هه‌یه كه سوجده بۆ خوای گه‌وره نابات و ملكه‌چی فه‌رمانی خوا نیه‌و موسڵمان نیه ئه‌مانه سزای خوای گه‌وره له‌سه‌ریان پێویست بووه [ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره سوك و ڕیسواو بێڕێزی بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كافر بێت و سوجده بۆ خوای گه‌وره نه‌بات و عیباده‌تی خوا نه‌كات ئه‌وا كه‌س ناتوانێ به‌ڕێزی بكات [ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (١٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س ناتوانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات.