Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ هَٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌۭ مِّن نَّارٍۢ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ ﴾
“These two contrary kinds of man have become engrossed in contention about their Sustainer! But [thus it is:] as for those who are bent on denying the truth garments of fire shall be cut out for them [in the life to come]; burning despair will be poured over their heads,”
[ هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ ] (ئیمامى عه‌لى) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئێمه دابه‌زى، وه (ئه‌بو زه‌ڕ) سوێند ده‌خوات كه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه دابه‌رزى له غه‌زاى به‌در: كۆمه‌ڵى موسڵمانان: (ئیمامى عه‌لى و ئیمامى حه‌مزه‌و عوبه‌یده‌ى كوڕى حارس)، وه كۆمه‌ڵى كافران: (شه‌یبه‌ى كوڕى ره‌بیعه‌و عوتبه‌ى كوڕى ره‌بیعه‌و وه‌لیدى كوڕى عوتبه)، كه رووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه، وه (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: موسڵمانان و ئه‌هلى كتاب گفتوگۆیان كرد، ئه‌هلى كتاب وتیان: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێمه پێش پێغه‌مبه‌رى ئێوه هاتووه، وه كتابه‌كه‌ى ئێمه پێش كتابى ئێوه دابه‌زیوه، ئێمه له ئێوه له پێشترین بۆ خواى گه‌وره، موسڵمانان وتیان: كتابه‌كه‌ى ئێمه باڵاده‌سته به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كتابه‌كانى تر‌و هه‌مووى سڕیه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێمه كۆتا پێغه‌مبه‌ره، ئێمه له ئێوه له پێشترین بۆ خواى گه‌وره، خواى گه‌وره ئیسلامى سه‌رخست به‌سه‌ر نه‌یارانیداو ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌مانه دوو كۆمه‌ڵن كه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیاندایه سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگاریان: كۆمه‌ڵێكیان كافرو بێباوه‌ڕو ئه‌هلى كتابن كه باوه‌ڕیان به یه‌كخواپه‌رستى نیه، وه كۆمه‌ڵێكی تریان موسڵمانانن كه باوه‌ڕیان به یه‌كخواپه‌رستى هه‌یه {هەندێك لە سزای كافران لە ناو دۆزەخ} [ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِنْ نَارٍ ] جا ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا پۆشاكیان بۆ ئه‌بڕێت له ئاگرو ئه‌كرێته به‌ریان [ يُصَبُّ مِنْ فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الْحَمِيمُ (١٩) ] له بان سه‌ریشیانه‌وه ئاوێكی گه‌رمی كوڵاو به ئاگری دۆزه‌خ ئه‌كرێ به‌سه‌ریاندا.