Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ ﴾
“[As against this,] behold, God will admit those who attain to faith and do righteous deeds into gardens through which running waters flow, wherein they will be adorned with bracelets of gold and pearls, and where silk will be their raiment:”
{هەندێك لە پاداشتی باوەڕداران لە ناو بەهەشتدا} [ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] به دڵنیایی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) خوای گه‌وره ئه‌یانخاته ناو بهههشتێكهوه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و خانووه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕێ [ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ] وه له‌ناو به‌هه‌شتیشدا بازنی ئاڵتوون و مرواری ئه‌كرێته ده‌ستیان (بۆ پیاوانیش ئه‌وانه‌ى له دونیا له‌به‌ر خوا ئاڵتونیان له ده‌ست نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ى له دونیا ئاڵتونیان له ده‌ست كردبێت بچنه به‌هه‌شتیشه‌وه لێى بێبه‌ش ده‌كرێن) [ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ (٢٣) ] وه پۆشاكیشیان له‌ناو به‌هه‌شتدا پۆشاكی ئاوریشمه (بۆ ئه‌و پیاوانه‌ى كه له دنیا ئاوریشمیان له‌به‌ر نه‌كردووه له‌به‌ر خوا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌به‌ریان كردبێت بچنه به‌هه‌شتیش لێى بێبه‌ش ده‌كرێن).