Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍۢ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴾
“BEHOLD, as for those who are bent on denying the truth and bar [others] from the path of God and from the Inviolable House of Worship which We have set up for all people alike - [both] those who dwell there and those who come from abroad - and all who seek to profane it by [deliberate] evildoing: [all] such shall We cause to taste grievous suffering in the life to come.]”
[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا ] به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕ بوونه [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له موسڵمان بوون و هاتنه ناو دینی خوای گه‌وره [ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] وه ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له چوون بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، وه‌كو موشریكان كه ڕێگری پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - صه‌حابه‌یان كرد له (صوڵحی حوده‌یبیه) وه له پێشتریش [ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ ] كه ئه‌م (مسجد الحرام)ه‌مان گێڕاوه بۆ خه‌ڵكی كه هه‌موویان تیایدا یه‌كسانن ئه‌وه‌ی كه ئیعتیكافی كردووه‌و تیادا ئه‌مێنێته‌وه‌و خه‌ڵكی مه‌ككه‌یه یان ئه‌وه‌ی كه له ده‌شته‌وه دێت و خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى مه‌ككه‌یه [ وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ ] پیغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (عبدالله¬ى كوڕى ئونه‌یس)ى له‌گه‌ڵ پیاوێكى موهاجیرو پیاوێكى ئه‌نصارى نارد، ئه‌وانیش شانازیان به نه‌سه‌بى خۆیانه‌وه كرد (عبدالله) یش توڕه بوو ئه‌نصاریه‌كه‌ى كوشت و له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و هه‌ڵهات و چوو بۆ مه‌ككه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێ له حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا ئیلحاد بكات، یان سته‌م بكات، یان له حه‌ق لابدات، یان تاوان بكات، یان شه‌ریك بۆ خوا دا‌نێت [ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (٢٥) ] ئه‌وه سزایه‌كی به‌ئێش و ئازاری پێ ئه‌چێژین و سزایه‌كی سه‌ختی ئه‌ده‌ین.