Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًۭٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ﴾
“For, when We assigned unto Abraham the site of this Temple, [We said unto him:] “Do not ascribe divinity to aught beside Me!” and: “Purify My Temple for those who will walk around it, and those who will stand before it [in meditation], and those who will bow down and prostrate themselves [in prayer].””
{هەندێك لە ئادابەكانی حەج كردن} [ وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ ] وه ئه‌و شوێنه‌مان بۆ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستنیشان و دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه‌عبه‌ی پیرۆز دروست بكات بۆ عیباده‌ت (به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه یه‌كه‌م كه‌س كه‌عبه‌ى پیرۆزى دروست كردووه ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و پێش ئه‌و كه‌سى تر دروستى نه‌كردووه، وه یه‌كه‌م مزگه‌وت بووه له‌سه‌ر زه‌وى و چل ساڵ دواى ئه‌م مزگه‌وتى قودس دروستكراوه) [ أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا ] كه له‌م شوێنه‌دا هیچ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌درێت و شوێنی عیباده‌تی خوایه [ وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ ] وه ئه‌م ماڵه‌ی منیش پاك بكه‌ره‌وه له بت و له بت په‌رستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واف ئه‌كه‌ن به ده‌وری كه‌عبه‌دا [ وَالْقَائِمِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه به‌پێوه ڕاوه‌ستاون نوێژ ئه‌كه‌ن [ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (٢٦) ] ئه‌وانه‌ی كه له ڕكوع و له سجود دان با به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن.