Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ ۖ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ ﴾
“so that they might experience much that shall be of benefit to them, and that they might extol the name of God on the days appointed [for sacrifice], over whatever heads of cattle He may have provided for them [to this end]: eat, then, thereof, and feed the unfortunate poor.”
[ لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ ] تا ئاماده‌ی سودى دونیا‌و قیامه‌تیان بن، به‌رژه‌وه‌ندی دونیا بازرگانی و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه، به‌رژه‌وه‌ندى قیامه‌تیش ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و به‌هه‌شته [ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ ] وه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن و ناوی خوای گه‌وره بێنن له چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراو، كه ده رۆژى سه‌ره‌تاى مانگى (ذي الحجة) یه كه باشترین رۆژى ساڵن و عیباده‌ت تیایاندا زۆر خۆشه‌ویسته لاى خواى گه‌وره ته‌نانه‌ت له جیهاد كردنیش له پێناو خواى گه‌وره خۆشه‌ویستتره، مه‌گه‌ر كه‌سێك گیان و ماڵى له پێناو خواى گه‌وره ببه‌خشێت و هیچى نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، یاخود ڕۆژی چه‌ژنى قوربان و سێ رۆژه‌كه‌ى دوایه‌تى [ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ] وه سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پێ به‌خشیون، (ئه‌نعام) واته: وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [ فَكُلُوا مِنْهَا ] ئێوه خۆتان لێی بخۆن ئه‌گه‌ر قوربانی بێت یان (هه‌دی) بێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له حه‌ج سه‌رئه‌بڕێن [ وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ (٢٨) ] وه بیشده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر فه‌قیرن و پێیانه‌وه دیاره، وه ئه‌وانه‌ى كه فه‌قیرن و نایه‌لن كه‌س هه‌ستیان پێ بكات و داوا ناكه‌ن.