Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَٰنٍۢ مَّرِيدٍۢ ﴾
“And yet, among men there is many a one who argues about God without having any knowledge [of Him], and follows every rebellious satanic force”
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] وه له‌ناو خه‌ڵكیشدا كه‌سانێك هه‌ن به‌بێ زانست و زانیاری ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به توانای خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره توانای نیه له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی دروستكراوه‌كان [ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَرِيدٍ (٣) ] وه له‌م قسانه‌شدا شوێنی هه‌موو شه‌یتانێك ئه‌كه‌وێت شه‌یتانی جن بێت یان شه‌یتانى مرۆڤ بێت كه هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له خوای گه‌وره (جوله‌كه‌یه‌ك هات وتى ئه‌ى محمد هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به خوایه‌كه‌ت له چ شتێكه له دوڕڕه یان مروارى؟ له ئاسمانه‌وه هه‌وره تریشقه‌یه‌ك لێیداو كوشتى).