Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلْبُدْنَ جَعَلْنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌۭ ۖ فَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا صَوَآفَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْقَانِعَ وَٱلْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَٰهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴾
“And as for the sacrifice of cattle, We have ordained it for you as one of the symbols set up by God, in which there is [much] good for you. Hence, extol the name of God over them when they are lined up [for sacrifice]; and after they have fallen lifeless to the ground, eat of their flesh, and feed the poor who is contented with his lot (and does not beg), as well as him who is forced to beg. It is to this end that We have made them subservient to your needs, so that you might have cause to be grateful.”
[ وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُمْ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] وه ئه‌و حوشترانه كه ئه‌یهێنن بۆ كه‌عبه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سه‌ری ببڕن ئه‌مانه‌مان داناوه بۆ ئێوه كه له دروشمی خوای گه‌وره‌یه [ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ] بۆ ئێوه خێر‌و سوودێكی دونیایی زۆری تیایه وه‌كو سه‌ربڕین و سواربوون و شیره‌كه‌ی و وه‌چه‌كه‌ی و موه‌كه‌ی، وه سوودی قیامه‌تیش كه له پێناو خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌بڕن و پاداشت و ره‌زامه‌ندى و به‌هه‌شتى خواى گه‌وره‌ى پێ به‌ده‌ست دێنن [ فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا ] وه كاتێك كه سه‌ری ئه‌بڕن ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێنن و بسم الله، الله أكبر بكه‌ن [ صَوَافَّ ] وه ئه‌و حوشترانه ڕێك بخه‌ن و ده‌ستى چه‌پى ببه‌ستنه‌وه‌و به‌پێوه سه‌ریببڕن و ته‌نها نیه‌تتان بۆ خوا بێت [ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا ] وه كاتێك كه لایه‌كی كه‌وته سه‌ر زه‌وی له دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ربڕاو ڕوحی تیا نه‌ما [ فَكُلُوا مِنْهَا ] وه ئه‌و كاته لێی بخۆن [ وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ ] وه به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه قه‌ناعه‌تیان هه‌یه به‌و به‌شه‌ى كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون و داوا له كه‌س ناكه‌ن (وَالْمُعْتَرَّ) ئه‌و هه‌ژاره‌یه كه داوات لێ ئه‌كات [ كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ ] به‌م شێوازه ئێمه ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌مان بۆ موسه‌خه‌رو ژێربارو ده‌سته‌مۆ كردوون [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٣٦) ] به‌ڵكو ئێوه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه.