Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴾
“[But bear in mind:] never does their flesh reach God, and neither their blood: it is only your God-consciousness that reaches Him. It is to this end that We have made them subservient to your needs, so that you might glorify God for all the guidance with which He has graced you. And give thou this glad tiding unto the doers of good:”
[ لَنْ يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا ] خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى گۆشت و خوێنى ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌دا له ماڵه‌كانیان، هاوه‌ڵان وتیان ئێمه شایانترو له پێشترین له‌وان به‌م كاره، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌م حوشترو ئاژه‌ڵانه كه ئێوه سه‌ری ئه‌بڕن نه گۆشتی نه خوێنی به خوای گه‌وره ناگات [ وَلَكِنْ يَنَالُهُ التَّقْوَى مِنْكُمْ ] به‌ڵكو ته‌نها ته‌قواكه‌ی ئێوه به خوای گه‌وره ئه‌گات كه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ كَذَلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ ] به‌م شێوازه ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ ئێوه ژێربارو ده‌سته‌مۆ كردوو [ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ ] تا الله أكبر بكه‌ن له كاتی سه‌ربڕیندا [ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ڕێنمایی كردوون به‌م شێوازه ئێوه خۆتان له خوای گه‌وره نزیك بكه‌نه‌وه [ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ (٣٧) ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - موژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه چاكه‌كارن كه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی چاكیان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر چاكه كردنه‌كه‌یان.