Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌۭ وَصَلَوَٰتٌۭ وَمَسَٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ ﴾
“those who have been driven from their homelands against all right for no other reason than their saying. “Our Sustainer is God!” For, if God had not enabled people to defend themselves against one another, all] monasteries and churches and synagogues and mosques - in [all of] which Gods name is abundantly extolled - would surely have been destroyed [ere now]. And God will most certainly succour him who succours His cause: for, verily, God is most powerful, almighty,”
[ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ ] ئه‌و موسڵمانانه‌ی له ماڵ و حاڵی خۆیان له مه‌ككه ده‌ركران به ناحه‌ق [ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ] ته‌نها تاوانێك هه‌یان بوو ئه‌وه‌بوو كه ئه‌یانوت: په‌روه‌ردگاری ئێمه الله یه‌و عیباده‌ت بۆ جگه له الله ناكه‌ین [ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كوشتاره نه‌بوایه كه خوای گه‌وره ته‌شریعی كردووه كه پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕداران كوشتاری كافران و دوژمنانی خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وا ئه‌هلی كوفر‌و شیرك زاڵ ئه‌بوون به‌سه‌ر موسڵمانانداو ئه‌و كاته له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا صه‌ومه‌عه‌و په‌رستگای خواپه‌رستان و كه‌نیسه‌كان و شوێنی نوێژى جوله‌كه‌كان و مزگه‌وتی موسڵمانان هه‌مووی به‌ده‌ست كافرانه‌وه ئه‌ڕوخا، كه له‌و مزگه‌وتانه‌دا زۆر یادی خوای گه‌وره‌ی تیا ئه‌كرێ، واته: ئێوه كوشتاری كافران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیكر‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن [ وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه دینی خوا سه‌ربخات به دڵنیایى خوای گه‌وره‌ش سه‌ری ئه‌خات [ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (٤٠) ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ته.