Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍۢ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“Yet whenever We sent forth any apostle or prophet before thee, and he was hoping [that his warnings would be heeded], Satan would cast an aspersion on his innermost aims: but God renders null and void whatever aspersion Satan may cast; and God makes His messages clear in and by themselves for God is all-knowing, wise.”
[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له پێش تۆدا هیچ (ره‌سول و نه‌بی)یه‌كمان نه‌ناردووه (ره‌سول): ئه‌و كه‌سه‌یه كه وه‌حی و شه‌ریعه‌تیشی بۆ دێت، به‌ڵام (نه‌بی): وه‌حی بۆ دێت به‌ڵام شه‌ریعه‌تی بۆ نایات و شوێن شه‌ریعه‌تی ره‌سوله‌كه‌ی پێش خۆی ئه‌كه‌وێ [ إِلَّا إِذَا تَمَنَّى ] ئیلا هه‌ر كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره وه‌حیه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه (تَمَنَّى) به مانای خوێندنه‌وه دێت [ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ ] كه وه‌حی بۆ خه‌ڵكى خوێندبێته‌وه شه‌یتان ڕێگری كردووه له خوێندنه‌وه‌كه‌ی به‌وه‌ی كه گومان و دوودڵی بۆ خه‌ڵكى دروست كردووه، یاخود (إِلَّا إِذَا تَمَنَّى) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئاواته‌خواز بووبێ كه خه‌ڵكى ئیمان بێنن و هه‌وڵی دابێت ئیلا ئه‌و كاته (أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ) شه‌یتان ڕێگرو به‌ربه‌ست بووه له‌و هیواو ئاواته‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌وه‌ى كه ڕێگری خه‌ڵكی كردووه‌و شوبهه‌و گومانی بۆ دروست كردوون له ئیمان هێنان، به‌ڵام [ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ] ئه‌و گومان و ڕێگریانه‌ی كه شه‌یتان ئه‌یكردو گومانی ئه‌خسته دڵی خه‌ڵكیه‌وه خوای گه‌وره لای ئه‌بات و نایهێلێ [ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ ] پاشان خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆی موحكه‌م و جێگیر ئه‌كات وه دینه‌كه‌ی خۆی بڵاو ئه‌كاته‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه له وته‌و كرده‌وه‌كانیدا.