Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِىَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ ﴾
“Thus shall it be. And as for him who responds to aggression only to the extent of the attack levelled against him, and is thereupon [again] treacherously attacked - God will most certainly succour him: for, behold, God is indeed an absolver of sins, much-forgiving.”
[ ذَلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِ ] كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵان گه‌یشتن به كافران له مانگى موحه‌ڕڕه‌مدا، زۆر لێیان پاڕانه‌وه با شه‌ڕ نه‌كه‌ین چونكه له‌م مانگه‌دا شه‌ڕ حه‌رامه، به‌ڵام كافران ره‌تیان كرده‌وه‌و كوشتاریان كردن و سته‌میان كرد، موسڵمانانیش ناچار كوشتاریان كردن و خواى گه‌وره سه‌رى خستن به‌سه‌ر كافرانداو ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سزادراو سته‌می لێكرا پاشان ئه‌میش تۆڵه‌ی خۆی سه‌نده‌وه له سته‌مكار به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه سته‌می لێكراوه [ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيْهِ ] پاشان سته‌مكاره‌كه ده‌ستدرێژی كرده‌وه سه‌ری بۆ جارێكی تر [ لَيَنْصُرَنَّهُ اللَّهُ ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات به‌سه‌ر سته‌مكاره‌كه‌دا [ إِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ (٦٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێبوورده‌و لێخۆشبووه بۆ باوه‌ڕداران.