Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“Art thou not aware that it is God who has made subservient to you all that is on earth, and the ships that sail through the sea at His behest - and [that it is He who] holds the celestial bodies [in their orbits], so that they may not fall upon the earth otherwise than by His leave? Verily, God is most compassionate towards men, a dispenser of grace –”
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه له ئاژه‌ڵ و دار‌و ڕووبار‌و گیاندارو بێ‌گیان خوای گه‌وره هه‌مووی بۆ ئێوه ژێربار كردووه‌و خستوویه‌تییه ژێر ده‌ستانه‌وه تا سوودی لێ ببینن [ وَالْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ] وه ئه‌و كه‌شتیانه‌ش له‌ناو ده‌ریادا به فه‌رمانی خوای گه‌وره ئه‌ڕۆن [ وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَنْ تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] وه ئاسمانی ڕاگرتووه نایه‌ڵێت به‌ربێته‌وه‌و بكه‌وێ به‌سه‌ر زه‌ویدا ئیلا مه‌گه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٦٥) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه كه ئه‌م شتانه‌ی بۆ دروستكردوون و ژێرباری كردووه‌و خستۆتییه ژێر ده‌ستیان.