Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌۭ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخْلُقُوا۟ ذُبَابًۭا وَلَوِ ٱجْتَمَعُوا۟ لَهُۥ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيْـًۭٔا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلْمَطْلُوبُ ﴾
“O MEN! A parable is set forth [herewith]; hearken, then, to it! Behold, those beings whom you invoke instead of God cannot create [as much as] a fly, even were they to join all their forces to that end! And if a fly robs them of anything, they cannot [even] rescue it from him! Weak indeed is the seeker, and [weak] the sought!”
{هەموو پەرستراوە پوچەڵەكان توانای دروستكردنی مێشێكیان نیە!} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه ئێوه گوێی بۆ بگرن [ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه [ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ] هه‌رچی ئه‌و په‌رستراوانه هه‌یه كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌په‌رسترێن هه‌ر هه‌موویان كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها مێشێك دروست بكه‌ن ناتوانن و توانایان نیه مێشێك دروست بكه‌ن كه چه‌ندێ بوونه‌وه‌رێكی بچووكه، وه تا ئێستاش دروستیان نه‌كردووه‌و نایشیكه‌ن [ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ] نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو له‌مه‌یش بێده‌سه‌ڵاتترن ئه‌گه‌ر مێشه‌كه شتێكیان لێ بڕفێنێت و بیبات وه‌كو ده‌نكه شه‌كرێك ئه‌وان ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن ئیتر بۆچى جگه له خواى گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه [ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (٧٣) ] ئه‌وه‌ی كه داواكه‌ره كه ئێوه‌ن داوا له غه‌یری خوا ئه‌كه‌ن بێده‌سه‌ڵات و لاوازن بۆیه پشتتان له خوا كردووه‌و دوعا له غه‌یری خوا ئه‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌یشی كه ئێوه داوایان لێ ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش لاوازن ئه‌وه‌تا به‌هه‌موویانه‌وه توانای دروست كردنی مێشێكیان نیه.