Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ يَصْطَفِى مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًۭا وَمِنَ ٱلنَّاسِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ ﴾
“[In His almightiness,] God chooses message-bearers from among the angels as well as from among men. But, behold, God [alone] is all-hearing, all-seeing:”
[ اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] خوای گه‌وره خۆی له فریشته‌كان نێردراوی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێ وه‌كو (جبرائیل و ئیسرافیل و میكائیل و ملك الموت) [ وَمِنَ النَّاسِ ] له‌ناو خه‌ڵكیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵئه‌بژێرێ، مه‌لائیكه‌ته‌كان وه‌كو نێردراو بۆ لای پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی فه‌رمانی خوا، له‌ناو مرۆڤیش‌دا كه‌سانێك هه‌ڵئه‌بژرێ ئه‌یانكات به پێغه‌مبه‌ری خۆی [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (٧٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو بینایه.