Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَٰهِدُوا۟ فِى ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦ ۚ هُوَ ٱجْتَبَىٰكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلدِّينِ مِنْ حَرَجٍۢ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَٰهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِى هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ فَنِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ ﴾
“And strive hard in God’s cause with all the striving that is due to Him: it is He who has elected you [to carry His message], and has laid no hardship on you in [anything that pertains to religion, [and made you follow] the creed of your forefather Abraham. It is He who has named you in bygone times as well as in this [divine writ] – “those who have surrendered themselves to God”, so that the Apostle might bear witness to the truth before you, and that you might bear witness to it before all mankind. Thus, be constant in prayer, and render the purifying dues, and hold fast unto God. He is your Lord Supreme: and how excellent is this Lord Supreme, and how excellent this Giver of Succour!”
[ وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ] وه جیهاد بكه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا به ماڵ و گیان و زمانتان جیهادێكی ته‌واو كه له لۆمه‌ی لۆمه‌كار نه‌ترسێن [ هُوَ اجْتَبَاكُمْ ] ئه‌ی موسڵمانان خوای گه‌وره ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئوممه‌تانى تردا، وه رێزى لێناون به باشترین و به‌رێزترین پێغه‌مبه‌ر كه محمده - صلی الله علیه وسلم -، وه به ته‌واوترین شه‌ریعه‌ت كه شه‌ریعه‌تى ئیسلامه [ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ] وه له دینیشدا هیچ ته‌سكی و ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تیه‌كی له‌سه‌رتان دانه‌ناوه به‌ڵكو هه‌موو كارئاسانیه‌كی بۆ كردوون [ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ] دینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری باوكیشتان - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌مان شێوه فراوان بووه ئێوه شوێن دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون [ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ ] ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو كه ناوی ئێوه‌ى نا به موسڵمان له پێشتردا، یاخود خواى گه‌وره خۆى ناوى ناون به موسڵمان [ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ ] وه ئێوه پێتان وتراوه موسڵمان تا پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - شاهێد بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌تان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] وه ئێوه‌ش ببن به شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه، واته: له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بن به شایه‌ت به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تره‌وه كه پێغه‌مبه‌رانیان په‌یامی خوای گه‌وره‌یان گه‌یاندووه [ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] بۆیه ئێوه نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى [ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ ] وه پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن و په‌نا بۆ خوای گه‌وره به‌رن هه‌ر ئه‌و په‌ناتان ئه‌دات [ هُوَ مَوْلَاكُمْ ] هه‌ر خوای گه‌وره سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی ئێوه‌یه [ فَنِعْمَ الْمَوْلَى ] وه باشترین پشتیوانێك كه مرۆڤ پشتی پێ ببه‌ستێ ته‌نها خوای گه‌وره‌یه [ وَنِعْمَ النَّصِيرُ (٧٨) ] وه باشترین سه‌رخه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌یه كه سه‌رتان ئه‌خات، والله أعلم.