Al-Muminoon • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا۟ ٱلْقَوْلَ أَمْ جَآءَهُم مَّا لَمْ يَأْتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴾
“Have they, then, never tried to understand this word [of God]? Or has there [now] come to them something that never came to their forefathers of old?”
[ أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ ] ئایا په‌ندو عیبره‌تیان له وته‌كانی خوای گه‌وره وه‌رنه‌گرت، واته: له قورئان (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز وته‌و فه‌رمووده‌و كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ أَمْ جَاءَهُمْ مَا لَمْ يَأْتِ آبَاءَهُمُ الْأَوَّلِينَ (٦٨) ] یاخود ئایا شتێكیان بۆ هاتووه كه بۆ باوك و باپیرانیان نه‌هاتبێت بۆیه قورئان وه‌رناگرن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه!؟ نه‌خێر وانیه‌و چه‌نده‌ها كتابی تر له پێش قورئاندا بۆ خه‌ڵكى سه‌رده‌مانى پێشتر هاتووه، یاخود كتابێكیان بۆ هاتووه كه بۆ باوك و باپیرانیان نه‌هاتووه‌و ئه‌وان له‌سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامیدا مردن بۆیه ده‌بوایه پله‌و پایه‌ى ئه‌م قورئانه‌یان بزانیایه‌و شوێنى بكه‌وتنایا.