Al-Muminoon • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ أَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ فَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ﴾
“And, indeed, We tested them through suffering, but they did not abase themselves before their Sustainer; and they will never humble themselves”
[ وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ (٧٦) ] (ئه‌بو سوفیان) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتى: سوێندت ده‌ده‌م به خواى گه‌وره‌و خزمایه‌تى، ژیانمان زۆر سه‌خته تا پێسته‌و خوێنمان خوارد دوعامان بۆ بكه (چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دوعاى نه‌بوونى و وشكه‌ساڵى لێ‌كردبوون كه ئیمانیان نه‌هێنا) خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێمه ئه‌وانمان تووشی سزا‌و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی كرد به‌ڵام ئه‌وان ملكه‌چ نه‌بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و ملكه‌چی و زه‌لیلی و خشوعیان بۆ خوای گه‌وره ده‌رنه‌بڕی و نه‌گه‌ڕانه‌وه له كوفر‌و تاوان، به‌ڵكو به‌رده‌وام بوون.