An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلْإِفْكِ عُصْبَةٌۭ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّۭا لَّكُم ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُم مَّا ٱكْتَسَبَ مِنَ ٱلْإِثْمِ ۚ وَٱلَّذِى تَوَلَّىٰ كِبْرَهُۥ مِنْهُمْ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴾
“Verily, numerous among you are those who would falsely accuse others of unchastity: [but, O you who are thus wronged,] deem it not a bad thing for you: nay, it is good for you! [As for the slanderers,] unto every one of them [will be accounted] all that he has earned by [thus] sinning; and awesome suffering awaits any of them who takes it upon himself to enhance this [sin]!”
{رووداوی بوهتان كردن بۆ عائیشەی دایكی باوەڕداران (حادثة الإفك)} [ إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕووداوی ئیفك و بوهتان هه‌ڵبه‌ستنیان بۆ (عائیشه)ى دایكی باوه‌ڕداران هه‌ڵبه‌ست، كه له (بوخاری و موسلیم و سونه‌نه‌كان)دا هاتووه كه ئه‌م ده ئایه‌ته له‌سه‌ر پاكێتى (عائیشه) دابه‌زى، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له غه‌زاكاندا دوا كه‌وت وه (صه‌فوانی كوڕی موعه¬طه‌ل)یش دواكه‌وت پاشان (صه‌فوان) (عائیشه)ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه كه مونافیقان بینیان هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه دواكه‌وتوونه بوهتانیان بۆ (عائیشه) كرد‌و وتیان: له‌گه‌ڵ (صه‌فوان)دا زینای كردووه، جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بوهتانه‌یان كرد‌و ئه‌و درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ست [ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ ] كۆمه‌ڵێك بوون له ئێوه كه (حه‌سانی كوڕی ثابت و ميسطه¬حى كوڕی ئوثاثهو حه‌منه‌ی كچی جه‌حش) بوون و له‌مانه‌وه بیسترا [ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَكُمْ ] وا مه‌زانن كه ئه‌مه شه‌ڕو خراپه بێت بۆ ئێوه به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه ئه‌جرو پاداشتی زۆر وه‌رئه‌گرن [ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵكو ئه‌مه خێر‌و چاكه‌یه بۆ ئێوه‌و به‌خێر به‌سه‌رتاندا ئه‌شكێته‌وه‌و پله‌تان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و خواى گه‌وره گرنگى و بایه‌خى به (عائیشه) دا‌و له‌سه‌رى هاته وه‌ڵام و به‌رگرى لێكرد‌و پاكێتى ده‌رخست و ئایه‌تى له‌سه‌ر نارده خواره‌وه [ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ مَا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ ] وه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه به‌شی خۆی تاوان هه‌ڵئه‌گرێ [ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌یشی كه سه‌ره‌تا به ئیشه‌كه هه‌ڵساوه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد كه (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول)ى سه‌رۆكی مونافیقان بوو [ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١١) ] ئه‌مه سزایه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه لای خوای گه‌وره، وه سیانه‌كه‌ی تریش كه لێیان بیسترا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌كی هه‌شتا جه‌ڵده‌ی لێ دان.