An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْغَٰفِلَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ لُعِنُوا۟ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴾
“[But,] verily, those who [falsely, and without repentance,] accuse chaste women who may have been unthinkingly careless but have remained true to their faith, shall be rejected [from God’s grace] in this world as well as in the life to come: and awesome suffering awaits them”
[ إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئافره‌تانی داوێن پاكی بێ‌ئاگا له تاوان و باوه‌ڕدار تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به زینا كردن وه‌كو (عائیشه)یان تۆمه‌تبار كرد (خوا لێی ڕازی بێت) كه مه‌به‌ست پێی (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) و هه‌ندێكی تر له مونافیقانه به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێكراوه له دونیا كه دوور ئه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، وه له قیامه‌تیشدا به ئاگری دۆزه‌خ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٢٣) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه، ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر (عائیشه) دابه‌زى، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه (زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له پاش ئه‌م ئایه‌تانه هه‌ركه‌سێك (عائیشه) تۆمه‌تبار بكات به زینا ئه‌وا كافره چونكه باوه‌ڕى به‌م ئایه‌تانه نیه).