An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا۟ وَتُسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Do not enter houses other than your own unless you have obtained permission and greeted their inmates. This is [enjoined upon you] for your own good, so that you might bear [your mutual rights] in mind.”
{ئادابی سەردانی كردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا ] ئافره‌تێكى ئه‌نصارى وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - من له ماڵه‌وه جارى وا هه‌یه به شێوازێكم كه حه‌ز ناكه‌م كه‌س بمبینێت نه باوكم نه منداڵه‌كانم، وه به‌رده‌وام كه‌سوكارم دێنه ژووره‌وه منیش به‌و شێوازه‌م كه پێم خۆش نیه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه مه‌چنه ماڵی جگه له خۆتان تا ئیزن وه‌رنه‌گرن و سه‌لام له كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌كه‌ن (ئیزن وه‌رگرتن و له ده‌رگا دان سێ جاره ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه بگه‌ڕێره‌وه، وه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ده‌رگاكه رانه‌وه‌ستیت به‌ڵكو له لاى راست یان چه‌پ راوه‌ستیت، وه پێویسته وتیان كێیه؟ ناوى خۆت بڵێیت تا بتناسن) [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٢٧) ] ئه‌م ئیزن وه‌رگرتن و له ده‌رگا دانه بۆ ئێوه باشتره به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن.