An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فِيهَآ أَحَدًۭا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ ۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرْجِعُوا۟ فَٱرْجِعُوا۟ ۖ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ ﴾
“Hence, [even] if you find no one within [the house], do not enter it until you are given leave; and if you are told, “Turn back,” then turn back. This will be most conducive to your purity; and God has full knowledge of all that you do.”
[ فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا ] وه ئه‌گه‌ر كه‌ستان نه‌بینی له‌و ماڵه‌دا له خۆتانه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه [ حَتَّى يُؤْذَنَ لَكُمْ ] تا ئیزنتان پێ ئه‌درێت و فه‌رمووتان لێ ئه‌كرێ [ وَإِنْ قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا ] وه ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌لاتانه‌وه ئاسایی بێت (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: (هاوه‌ڵێكى موهاجیر ده‌فه‌رمێت: هه‌موو ته‌مه‌نم به دواى جێبه‌جێ كردنى ئه‌م ئایه‌ته گه‌ڕام ده‌ستم نه‌كه‌وت كه ئیزن وه‌ربگرم و پێم بڵێن بگه‌ڕێره‌وه تا بگه‌ڕێمه‌وه‌و فه‌رمانى خواى گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌م) [ هُوَ أَزْكَى لَكُمْ ] ئه‌مه بۆ ئێوه باشتر‌و پاكتره [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.