An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةًۭ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌۭ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴾
“[Both are equally guilty:] the adulterer couples with none other than an adulteress - that is, a woman who accords [to her own lust] a place side by side with God; and with the adulteress couples none other than an adulterer - that is, a man who accords [to his own lust] a place side by side with God: and this is forbidden unto the believers.”
{دروست نیە داوێن پاك هاوسەرگیری لەگەڵ زیناكاردا بكات } [ الزَّانِي لَا يَنْكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنْكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ] (مرثد بن أبي مرثد) پیاوێك بوو دیلى موسڵمانانى له مه‌ككه رزگار ده‌كردو ده‌یهێنان بۆ مه‌دینه، ئافره‌تێكى داوێنپیس له مه‌ككه هه‌بوو ناوى (عه‌ناق) بوو هاوڕێى بوو، (مرثد) به‌ڵێنى به دیلێك دابوو رزگارى بكات، ده‌ڵێت هاتم بۆ مه‌ككه تا گه‌یشتمه سێبه‌رى دیوارێك له دیواره‌كانى مه‌ككه له شه‌وێكى مانگه‌شه‌ودا، (عه‌ناق) هات و سێبه‌ره‌كه‌مى بینى و ناسیمى وتى: (مرثد)ه؟ وتم: به‌ڵێ، وتى: به‌خێر بێیت وه‌ره ئه‌مشه‌و لامان بمێنه‌وه، منیش وتم: ئه‌ى (عه‌ناق) خواى گه‌وره زیناى حه‌رام كردووه، ئه‌ویش هاوارى كرد‌و وتى: ئه‌ى خه‌ڵكینه ئه‌م پیاوه هاتووه دیله‌كانتان ده‌بات، هه‌شت پیاو دوامكه‌وتن منیش رامكرد تا چوومه ناو ئه‌شكه‌وتێكه‌وه ئه‌وانیش چوونه سه‌ره‌وه‌و میزیان كردوو میزه‌كه‌یان چووه بان سه‌رم و خواى گه‌وره كوێری كردن و منیان نه‌بینى، پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و منیش گه‌ڕامه‌وه‌و دیله‌كه‌م هه‌ڵگرت هه‌رچه‌نده زۆر قورس بوو كۆت و زنجیره‌كه‌م لێكرده‌وه‌و گه‌یاندمه مه‌دینه، هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (عه‌ناق) ماره بكه‌م؟ وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه تا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: ماره‌ى مه‌كه: پیاوى زیناكار هیچ كه‌سێك ناهێنێ مه‌گه‌ر ئافره‌تێكی زیناكار یاخود ئافره‌تێكی هاوبه‌شبڕیارده‌ر نه‌بێت، وه ئافره‌تی زیناكاریش هیچ كه‌سێك نایهێنێ ته‌نها پیاوی زیناكار یان پیاوی موشریك نه‌بێت، (ئه‌مه هاندانه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌واج له‌گه‌ڵ زیناكاردا نه‌كرێ) [ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (٣) ] وه زه‌واج كردن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیناكاردا حه‌رام كراوه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران و نابێت هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا بكرێت مه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى راسته‌قینه بكه‌ن.