An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنكِحُوا۟ ٱلْأَيَٰمَىٰ مِنكُمْ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَآئِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا۟ فُقَرَآءَ يُغْنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“AND [you ought to] marry the single from among you as well as such of your male and female slaves as are fit [for marriage]. If they [whom you intend to marry] are poor, [let this not deter you;] God will grant them sufficiency out of His bounty - for God is infinite [in His mercy], all-knowing.”
[ وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ] (الْأَيَامَى) واته: پیاوى بێ ژن و ئافره‌تى بێ مێرد، ئیتر ئه‌گه‌ر كچ بێت یان بێوه‌ژن، واته: هاوسه‌رگیری بكه‌ن له به‌نده چاكه‌كانتان یان له كهنیزهكانتان (ئه‌مه فه‌رمان كردنه به هاوسه‌رگیرى كردن، وه كۆمه‌ڵێك له زانایان ده‌فه‌رموون واجبه له‌سه‌ر كه‌سێك كه تواناى هه‌بێت) [ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] ئه‌گه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاریش بن له ترسی ئه‌وه هاوسه‌رگیری دوا مه‌خه‌ن خوای گه‌وره به‌فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ئه‌كات (ئه‌مه‌یش به‌ڵێندانه به ده‌وڵه‌مه‌ندى به كه‌سێك كه هاوسه‌رگیرى بكات و مه‌به‌ستى خۆپاراستن بێت له تاوان، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: سێ كه‌س هه‌ن خواى گه‌وره به حه‌قى داناوه له‌سه‌ر خۆى كه یارمه‌تیان بدات، یه‌كێك له‌وانه: كه‌سێكه كه ژن بێنێت به مه‌به‌ستى داوێن پاكى و خۆپاراستن له تاوان) [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٣٢) ] وه فه‌زڵ و ره‌حمه‌ت و چاكه‌ى خوای گه‌وره زۆر فراوانه هه‌موو كه‌سێكى گرتۆته‌وه، وه زۆر زانایه به به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه.