An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشْكَوٰةٍۢ فِيهَا مِصْبَاحٌ ۖ ٱلْمِصْبَاحُ فِى زُجَاجَةٍ ۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌۭ دُرِّىٌّۭ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍۢ مُّبَٰرَكَةٍۢ زَيْتُونَةٍۢ لَّا شَرْقِيَّةٍۢ وَلَا غَرْبِيَّةٍۢ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِىٓءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌۭ ۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍۢ ۗ يَهْدِى ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَٰلَ لِلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴾
“God is the Light of the heavens and the earth. The parable of His light is, as it were, that of a niche containing a lamp; the lamp is [enclosed] in glass, the glass [shining] like a radiant star: [a lamp] lit from a blessed tree - an olive-tree that is neither of the east nor of the west the oil whereof [is so bright that it] would well-nigh give light [of itself] even though fire had not touched it: light upon light! God guides unto His light him that wills [to be guided]; and [to this end] God propounds parables unto men, since God [alone] has full knowledge of all things.”
[ اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره نووری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه و به نوورى خوا روناك بوونه‌ته‌وه‌و به‌و نووره هیدایه‌تى ئه‌هلى ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌دات [ مَثَلُ نُورِهِ ] نموونه‌ی نوورو هیدایه‌تی خوای گه‌وره كه ئه‌یخاته دڵی باوه‌ڕداره‌وه، یان نمونه‌ى نوورى باوه‌ڕدار كه له دڵیدایه [ كَمِشْكَاةٍ ] وه‌كو تاقێك وایه له ناو دیوارێكدا كاتێك كه تیشكی به‌ر ئه‌كه‌وێت [ فِيهَا مِصْبَاحٌ ] له‌و تاقه‌یشدا چرایه‌ك هه‌یه [ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ ] وه چراكه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شاوه بێت له‌ناو شووشه‌دایه [ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ ] شووشه‌كه‌یش وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌و پڕشنگدار وایه [ يُوقَدُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ ] كه داگیرسێنرابێت له دارێكی پیرۆز كه زه‌یتی زه‌یتونه [ لَا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ ] نه له ڕۆژهه‌ڵاته سه‌ره‌تاى رۆژ خۆر نه‌یگاتێ، وه نه له ڕۆژئاوایه له خۆرئاوا بووندا خۆر نه‌یگاتێ، به‌ڵكو له ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌و له خۆرهه‌ڵاتن تا خۆرئاوابوون خۆر لێى ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر ئه‌و چرایه گه‌شاوه‌یی و ڕووناكیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت [ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ ] ئه‌و زه‌یته‌ی ئه‌وه‌نده پاك و چاكه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگری به‌ركه‌وێ نزیكه خۆی بگه‌شێته‌وه دڵی ئیمانداریش به‌و شێوازه‌یه [ نُورٌ عَلَى نُورٍ ] ڕووناكی له‌سه‌ر ڕووناكی، چراكه ڕووناكه‌و شووشه‌كه ڕووناكه‌و له تاقه‌كه‌دایه‌و خۆر لێی ئه‌دات و به زه‌یتی زه‌یتونه [ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ش ویستی لێ بێت هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ نوورى خۆى كه شایانى بێت [ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ ] وه به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كه بۆ دڵی باوه‌ڕدار ئاوا پاك و ڕووناكه به ئیمان و قورئان و هیدایه‌ت [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٣٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌هه‌موو شتێك.