An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوْ كَظُلُمَٰتٍۢ فِى بَحْرٍۢ لُّجِّىٍّۢ يَغْشَىٰهُ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ سَحَابٌۭ ۚ ظُلُمَٰتٌۢ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَآ أَخْرَجَ يَدَهُۥ لَمْ يَكَدْ يَرَىٰهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورًۭا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ ﴾
“Or [else, their deeds are] like the depths of darkness upon an abysmal sea, made yet more dark by wave billowing over wave, with [black] clouds above it all: depths of darkness, layer upon layer, [so that] when one holds up his hand, he can hardly see it: for he to whom God gives no light, no light whatever has he!”
[ أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ ] یاخود كرده‌وه‌ی كافران وه‌كو تاریكییه‌ك وایه له ده‌ریایه‌كی قوولدا بێت، ده‌ریا خۆی تاریكه له شه‌ویشدا بێت وه ده‌ریاكه‌ش قول بێت ئه‌مه نموونه‌یه بۆ كافران [ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ ] شه‌پۆل ئه‌دا به‌سه‌ر شه‌پۆلدا ئه‌وه‌نده‌ی تر تاریكی ئه‌كات [ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ] وه له‌سه‌رووی شه‌پۆله ئاوه‌كانیشه‌وه هه‌ور هه‌یه كه نایه‌لێ ڕووناكی ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی تر تاریكی كردووه [ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ ] تاریكی هه‌ندێكی له‌سه‌ر هه‌ندێكی تره، تاریكی له‌سه‌ر تاریكی، تاریكی نه‌زانى و گومان و دوودڵی و خراپه‌كاری [ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ] ئه‌م كه‌سه كه له‌و تاریكیه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی ده‌ربكات هیچ شتێك نابینێت و هیچ سوودێكی بۆی نیه [ وَمَنْ لَمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره نووری پێ نه‌به‌خشێ و هیدایه‌تی نه‌دات [ فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ (٤٠) ] ئه‌وه هیچ نوورو ڕووناكیه‌كی نیه، ئه‌مه دڵی كافره به‌و شێوازه تاریكه به پێچه‌وانه‌ی دڵی باوه‌ڕدار كه له ئایه‌ته‌كه‌ی پێشتر باس كرا.