An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزْجِى سَحَابًۭا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُۥ ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ رُكَامًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٍۢ فِيهَا مِنۢ بَرَدٍۢ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصْرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِۦ يَذْهَبُ بِٱلْأَبْصَٰرِ ﴾
“Art thou not aware that it is God who causes the clouds to move onward, then joins them together, then piles them up in masses, until thou can see rain come forth from their midst? And He it is who sends down from the skies, by degrees, mountainous masses [of clouds] charged with hail, striking therewith whomever He wills and averting it from whomever He wills, [the while] the flash of His lightning well-nigh deprives [men of their] sight!”
{توانا و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره } [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ] ئایا نابینی خوای گه‌وره ئه‌و هه‌ورانه به‌ڕێ ئه‌كات بۆ هه‌ر شوێنێك كه ویستی لێ بێت [ ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ] پاشان ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه‌و یه‌ك ده‌گرن [ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا ] دوای ئه‌وه كه‌ڵه‌كه‌یان ئه‌كات به‌سه‌ر یه‌كدا [ فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ] وه ده‌بینیت باران له‌ناو ئه‌و هه‌ورانه‌وه دێته خواره‌وه [ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ ] وه خوای گه‌وره له به‌رزی ئاسمانه‌وه بۆ شاخه به‌رزه‌كانیش ته‌رزه ئه‌بارێنێ، یاخود له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌ى شاخ ته‌رزه ده‌بارێنێت، یاخود له ئاسمان شاخى ته‌رزه هه‌یه دایده‌به‌زێنێت [ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ ] ویستی لێ بێت له هه‌ر شوێنێك دایبه‌زێنێ دای ئه‌به‌زێنێ [ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ ] وه ویستیشی لێ بێت له هه‌ر شوێنێكی تر لایدات لایئه‌دات [ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ (٤٣) ] وه تیشكی ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه نزیكه كه له چاو بدات و چاو به‌رێت له‌به‌ر به‌هێزی تیشكه‌كه‌ی.