An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ ﴾
“for, they who pay heed unto God and His Apostle, and stand in awe of God and are conscious of Him, it is they, they who shall triumph [in the end]!”
[ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَخْشَ اللَّهَ ] وه به زانیاریه‌وه له خوای گه‌وره بترسێ [ وَيَتَّقْهِ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (٥٢) ] ئا ئه‌م كه‌سانه براوه‌ن له دونیا‌و قیامه‌ت [ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ] مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانمان پێ بكه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتدا ده‌رئه‌چین بۆ جیهاد كردن [ قُلْ لَا تُقْسِمُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: سوێند مه‌خۆن [ طَاعَةٌ مَعْرُوفَةٌ ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه، یان ئێوه‌یش وه‌كو باوه‌ڕداران به‌بێ سوێند خواردن گوێڕایه‌ڵى من بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٥٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانیاری وردی هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.