An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُل لَّا تُقْسِمُوا۟ ۖ طَاعَةٌۭ مَّعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴾
“Now [as for those half-hearted ones,] they do swear by God with their most solemn oaths that if thou [O Apostle] shouldst ever bid them to do so, they would most certainly go forth [and sacrifice themselves]. Say: “Swear not! Reasonable compliance [with God’s message is all that is required of you]. Verily, God is aware of all that you do!””
[ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ] مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانمان پێ بكه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتدا ده‌رئه‌چین بۆ جیهاد كردن [ قُلْ لَا تُقْسِمُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: سوێند مه‌خۆن [ طَاعَةٌ مَعْرُوفَةٌ ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه، یان ئێوه‌یش وه‌كو باوه‌ڕداران به‌بێ سوێند خواردن گوێڕایه‌ڵى من بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٥٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانیاری وردی هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه [ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم -، واته شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون [ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد [ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ ] ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی له‌سه‌ره كه به جوانترین و ته‌واوترین شێواز جێبه‌جێی كردووه [ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ ] وه ئێوه‌ش لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانتانه كه گوێڕایه‌ڵی كردن و ئیمان هێنانه [ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و دێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست [ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٥٤) ] وه هیچ شتێكیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنێكی ئاشكرا نه‌بێ كه دینه‌كه‌تان پێ بگه‌یه‌نێت.