An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا۟ ۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴾
“Say: “Pay heed unto God, and pay heed unto the Apostle.” And if you turn away [from the Apostle, know that] he will have to answer only for whatever he has been charged with, and you, for what you have been charged with; but if you pay heed unto him, you will be on the right way. Withal, the Apostle is not bound to do more than clearly deliver the message [entrusted to him].”
[ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم -، واته شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون [ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد [ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ ] ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی له‌سه‌ره كه به جوانترین و ته‌واوترین شێواز جێبه‌جێی كردووه [ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ ] وه ئێوه‌ش لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانتانه كه گوێڕایه‌ڵی كردن و ئیمان هێنانه [ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و دێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست [ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٥٤) ] وه هیچ شتێكیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنێكی ئاشكرا نه‌بێ كه دینه‌كه‌تان پێ بگه‌یه‌نێت.