An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ كَمَا ٱسْتَخْلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ ٱلَّذِى ٱرْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًۭا ۚ يَعْبُدُونَنِى لَا يُشْرِكُونَ بِى شَيْـًۭٔا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ ﴾
“God has promised those of you who have attained to faith and do righteous deeds that, of a certainty, He will cause them to accede to power on earth, even as He caused [some of] those who lived before them to accede to it; and that, of a certainty, He will firmly establish for them the religion which He has been pleased to bestow on them; and that, of a certainty, He will cause their erstwhile state of fear to be replaced by a sense of security [seeing that] they worship Me [alone], not ascribing divine powers to aught beside Me. But all who, after [having understood] this, choose to deny the truth - it is they, they who are truly iniquitous!”
{ئیمان‌و كردەوەی چاك هۆكارە بۆ فەرمانڕەوایی} [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ ] كه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هاوه‌ڵان هاتنه مه‌دینه‌و ئه‌نصارییه‌كان په‌نایان دان، هه‌موو عه‌ره‌ب دژایه‌تیان كردن، ئه‌مانیش به بێ چه‌ك ناخهوتن و به چه‌كه‌كانیانه‌وه هه‌ڵده‌ستان، وتیان ئایا ئێمه بۆ هه‌میشه‌یى هه‌روا به ترسه‌وه ده‌ژین و ئه‌مین نابین و چه‌ك دانانێین؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌و باوه‌ڕدارانه له ئێوه كه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) ئه‌یانكاته جێ‌نشین و ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، (كه‌واته ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ فه‌رمانڕه‌وایى و ده‌سه‌ڵاتدارى و ده‌وڵه‌تدارى) [ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان له به‌نو ئیسرائیل و جگه له‌وانی كرده فه‌رمانڕه‌واو كاربه‌ده‌ست [ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ ] وه ئه‌و دینهیشی كه خوای گه‌وره ڕازی بووه بۆتان به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆتان ته‌مكین و جێگیر‌و دامه‌زراوی ئه‌كات و سه‌ری ئه‌خات [ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ] وه له دوای ئه‌و ترس و له‌رزه‌ی كه له دوژمنان هه‌تانه به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆتان ئه‌گۆڕێ به هێمنی و ئه‌من و ئاسایش، ئه‌میش به‌هۆی چیه‌وه ئه‌گه‌ر چی بكه‌ن؟ [ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ] ئه‌گه‌ر عیباده‌تی من بكه‌ن وه هیچ جۆره شه‌ریكێكم بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، (كه‌واته عیباده‌تى خوا به‌تاك و ته‌نهاو شه‌ریك دانه‌نان بۆى هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ نه‌هێشتنى ترس و گۆڕینى به هێمنى و ئارامى) [ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ ] وه له پاش ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك كوفری ئه‌و نیعمه‌تانه بكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٥٥) ] ئا ئه‌و كه‌سانه فاسقن و ده‌رچوونه له گوێڕایه‌ڵی خوا.