An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَٰجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمْ فَشَهَٰدَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ﴾
“And as for those who accuse their own wives [of adultery], but have no witnesses except themselves, let each of these [accusers] call God four times to witness that he is indeed telling the truth,”
ئەو پیاوانەی هاوسەرەكانیان تۆمەتبار دەكەن بە زینا (اللِّعان) [ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ ] (هیلالى كوڕى ئومه‌یه) له لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خێزانه‌كه‌ى خۆى تۆمه‌تبار كرد به زینا كردن له‌گه‌ڵ (شه‌ریكى كوڕى سه‌حماء)، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: یان ده‌بێت چوار شایه‌ت بێنیت، یان قامچى له پشتت ده‌ده‌م، ئه‌میش وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه پیاوێك به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یه‌وه ببینێت بڕوات شایه‌ت بێنێت؟! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ر ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر چوار شایه‌ت نه‌هێنیت جه‌ڵده له پشتت ده‌ده‌م، (هیلال) وتى: سوێند به‌و خوایه‌ى تۆى به‌حه‌ق ناردووه من راستگۆم و به دڵنیایى خواى گه‌وره ئایه‌ت داده‌به‌زێنێت كه پشتم بپارێزێت له قامچى، یه‌كسه‌ر جبریل دابه‌زى و ئه‌م چوار ئایه‌ته بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زى و خوێندیه‌وه: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خێزانه‌كانیان تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه زینایان كردووه وه چوار شایه‌تیشیان نیه به‌ڵكو ته‌نها خۆیانن [ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (٦) ] ئه‌وه له جیاتى چوار شایه‌ته‌كه پیاوه‌كه چوار جار سوێند ئه‌خوات به خوای گه‌وره كه ئه‌م ڕاستگۆیه له‌م قسه‌یه‌ی كه ئه‌یكات كه به خێزانه‌كه‌ی ئه‌ڵێ زینای كردووه.